كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

 

كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی سنوری شاری سلێمانی دەتوانن بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بكەن.

كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكاتەوە كە دانیشتوی پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرینن، سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران لە سنوری ئەم كونسوڵگەریەكەیان رۆژی رۆژی هەینی 28ی خوردادی 1400 كۆچی-هەتاوی بەرامبەر بە 18ی (حوزەیران/6)ی 2021ی زاینی هاوكات لەگەڵ تەواوی وڵاتدا لە شارەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و كەلار بەڕێوەدەچێت.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: هەمو هاوڵاتیەكی ئێرانی كە تەمەنیان لانی كەم 18 ساڵ بێت و دیاریكراوی لە 28/03/1382 و پێشتر لە دایك بوبێتن، بە خستنەڕوی شوناسنامە یاخود پاسپۆرت مافی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانیان دەبێت، داواشدەكەن، هاوڵاتیانی ئێران بە رەچاوكردنی گشت پرۆتۆكۆلە تەندروستیەكانی وەك پۆشینی دەمامك و رەچاوكردنی دوری كۆمەڵایەتی لە ناوەندەكانی دەنگدان ئامادە بن و لانی كەم پێنوسێكی خۆیان پێبێت.

ناوەندەكان و كاتژمێرەكانی دەنگدانی هاوڵاتیانی ئێران بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: سندوقی دانراو لە بینای سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەبە ناونیشانی: سلێمانی – شەقامی 60 مەتری- بەرامبەر بەنزینخانەی بینایی- بەختیاری تازە- كۆڵانی 41 ژمارە 80- لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەكو 6:00ی ئێوارە دەبێت.

دوەم: ئامادەبونی سەندوقی گەڕۆك لە شاری كەلار بە ناونیشانی شەقامی سەرەكی كەلار-بەرامبەر نەخۆشخانەی كەلار- قوتابخانەی ئەڵوەن- كاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی تاوەكو 11:00ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.

سێیەم: ئامادەبونی سەندوقی گەڕۆك لە شاری كەلار بە ناونیشانی قوتابخانەی هەڵەبجەی كچان لە سەرو فەرمانگەی قایمقامیەتی هەڵەبجە- كاتژمێر 2:00ی سەرلەئێوارە تاوەكو 5:00ی ئێوارە دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ