هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت لەبارەی جۆرە دەرمانێكی ساختە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت لەبارەی جۆرە دەرمانێكی ساختە

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە، حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی ئەو جۆرە دەرمانەدا ئاگاداریان بکەنەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".
 
ئەوەش هاتووە، له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه. 

 

هه‌واڵی گرنگ