شاعیرێكی ناوداری عێراق كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاعیرێكی ناوداری عێراق كۆچی دوایی كرد

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سەعدی یوسف، كه‌ شاعیرێكی ناوداری عێراقیە، بەهۆی نەخۆشییەوە له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ 13/6/2021، ماڵپه‌ڕی "شەفەق نیوز" بڵاویكرده‌وه‌، شاعیری ناوداری عێراق سەعدی یوسف، ئەمڕۆ لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە لەندەن كۆچی دوایی كرد، ناوبراو لە بواری ئەدەبی عەرەبی و عێراقدا ناوێكی دیارەو، لە ساڵی 1934 لە شاری بەسرە لە دایك بووە.

شایه‌نی باسه‌، یوسف لە ساڵانی حەفتاكانەوە عێراقی جێهێشتووە و، لە لەندەن نیشتەجێیە، لە بوارەكەی خۆیدا چەندان خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێ بەخشراوە، جیا لە كتێبەكانی خۆی، دەیان كتێبی وەرگێڕانی بڵاو كردۆتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ