له‌باره‌ی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان، ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان، داواكاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، عه‌لا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق بڵاویكرده‌وه، بۆ زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان پێویسته یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌ربچچێت و، كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و رێكاری تایبه‌ت بۆئه‌و مه‌به‌سته دیاری بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق وتیشی: ده‌سته‌ی خانه‌نشینی لایه‌نێكی جێبه‌جێكاره و رێنمایی و یاساكان جێبه‌جێده‌كات، به‌هیچ جۆرێكیش ده‌سه‌ڵاتی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی نییه.
عه‌لا محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، ده‌سته‌ی خانه‌نشینان داواكاری و خواستی خانه‌نشینانی له‌ڕێگه‌ی نوسراوی فه‌رمیه‌وه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، به‌تایبه‌ت نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان زیاد بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
شایه‌نی باسه، پێشتریش سه‌ندیكای خانه‌نشینانی عێراق، داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، به‌دواداچوون بۆ داواكاری خۆپیشانده‌راندا بكات و، به‌پێی ماده‌ی 36 له یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات و مووچه‌یان بۆ زیاد بكات.