فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ کردە ئامانج کە زیاتر لە چوار کەسی تێدابووە .
بەپێی زانیاریەكان ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆ کردە ئامانج کە زیاتر لە چوار کەسی تێدابووە و هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.
بەپێی زانیاریەكان ئۆتۆمبێلەکە لەنێوان گوندەکانی دێگە و کانی لانی لە قەزای پشدەر کراوەتە ئامانج و تاوەكو ئێستا زیانەكان نەزانراوە .