مه‌رجێك زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مه‌رجێك زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژرادنه‌كانی عێراق، كۆمسیۆن مه‌رجێكی نوێ زیاد ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه.‌
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ پشتبەستن بە دەقی بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ژمارە 4ی كۆنووسی ئاسایی ژمارە 17 لە 6/6/2021، بڕیاردرا بە:-
لە میكانیزمی هەڵبژاردنی فەرمانبەرانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی 2021ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە پەسەندكراوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ژمارە 6ی كۆنوسی ئاسایی ژمارە 13 لە 3/5/،2021، بڕگەی 4 لە بەندی چوارەمدا هاتووە، لە چوارچێوەی مەرجە داواكراوەكانی پێشكەشكردن بۆ كاركردن لە چوارچێوەی توێژی فەرمانبەرانی دەنگدان، هەموار كرایەوە و، بەم شێوەی لێهات: :دەبێت پێشكەشكار كارتی ئەلیكترۆنیی دەنگدەر یان پسوولەی نوێكردنەوەی داتا بایۆمەترییەكانی هەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ