ئهمڕۆ پهرلهمانی ئیسرائیل كۆتایی دێنێت به حوكمڕانی بنیامین نەتەنیاهۆ، كه بۆ ماوهی 15 ساڵ حوكمڕانی وڵاتی كردو، پهرلهمانی ئهم وڵاته دهنگ به كابینهی نوێی وڵاتهكهی دهدات.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13/6/2021، پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگ بە کابینەی ژمارە 36ی حکومەتی نوێی ئیسرائیل بدات.
ئەم کابینەیەی حکوومەتی ئیسرائیل بەشێوەی خوولی دوو ساڵە لەلایەن نەفتالی بینیت، سەرۆکی راستڕەوەکان و یائیر لابیدی سەرۆکی پارتی داهاتووی میانڕەو، سەرۆکایەتی دەکرێت.
نەفتالی بینیت و یائیر لابید پێکهاتوون لەسەر ئەوەی، هەریەکەیان دوو ساڵ پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەت بەڕێوە ببەن و دوو ساڵیش وەزیری ناوخۆ بن.
شایهنی باسه، بنیامین نەتەنیاهۆ، لە ساڵی 1949 دایکبووه، سەرۆکی پارتی لیکۆدە و لە ساڵی 1996 تا 1999 و دواتر لە ساڵی 2009ـەوە تا 2021، سەرۆکی حکوومەتی وڵاتەکەی بوو.