لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێسەروشوێنان، لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی سەدان بێ سەروشوێنی گرتووخانەی بادوش دەکات.
لە لێدوانێكدا فەواز عەبدولعەباس سەرۆکی پڕۆگرامی عێراق لە لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنان ڕایگەیاندووە: لە ساڵانی ڕابردوودا داعش ٦٠٠ زیندانیکراوی گرتووخانەی بادوشیان کوشت و تەرمی بەشێکی زۆریان دۆزرایەوە، بەڵام تەرمی ٢٢٠یان کە خەڵکی بەغدان تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
بۆیە بەرپرسەكەی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێسەروشوێنان دەڵێت: ئێمە هەر وەک بێسەروشوێن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکانیان دەکەین و لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەکات.