ڤیدیۆ... نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ... نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ئاشكرا دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی یەكگرتوو لەبارەی هەوڵەكانی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە دەڵێت:" شاندی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی فرۆشتنی نه‌وتی خۆیان ده‌چوونە بەغدا نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشەی مووچە".

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە لاپەڕەی فەرمی سپێدە بڵاوكراوەتەوە د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە كوتلەی یەكگرتوو ئاشكرای دەكات، ناپاكی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەك و نەتوانینی باوەڕهێنان بە بەغدا لە دروستی لیستی مووچە و لەگەڵ ڕادەستنەكردنی داهاتەكانی هەرێم كە لەڕووی یاسایی و ڕێككەوتنەوە دەبوو ڕادەستی بەغدای بكات، هەموو ئەوانە هۆكاربوونە بۆ نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە.

ئەندامەكەی ئەنجونەنی نوێنەران گوتیشی: شاندی هه‌رێم كه‌ ده‌چوونه‌ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی فرۆشتنی نه‌وتی خۆیان ده‌چوون نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

 

هه‌واڵی گرنگ