ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،له زانكۆی ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌ك خوێندكاری پارالێڵ له به‌شی ئێواران به‌هۆی ئه‌وه‌ی قیستیان دواكه‌وتوه وه‌ك سزادانیان تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 13 ی حوزه‌یرانی 2021 ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەلیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا رایگەیاند، له زانكۆی ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌ك خوێندكاری پارالێڵ له به‌شی ئێواران به‌هۆی ئه‌وه‌ی قیستیان دواكه‌وتوه وه‌ك سزادانیان تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه و پێیان وتراوه ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان دوباره بكه‌نه‌وه.
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سەرۆکی ئه‌و زانكۆیه نەیشارده‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌یان هه‌ژمار نه‌كردوه به‌هۆی دواكه‌وتنی قیسته‌كانیان به‌ڵام بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌یان كردوه‌ته به‌هانه.
ئاشنا عەبدوڵا دەپرسێت،" خوێندنی باڵا ئاستی په‌روه‌رده‌ی و پێگه‌یاندن ئه‌و له‌ویه‌ته لای یاخود بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له‌سه‌ر حسابی خوێندن و چاره‌نوسی خوێندكاران؟"
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،" له ژماره‌یه‌ك بەشی زانکۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها سێ ڕۆژ دیاریكراوه بۆ نێوان وه‌رگرتنه‌وه‌ی نه‌تیجه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان لە کاتێکدا ئەگەر خوێندکارێک نەیتوانیبێت لەماوەی ساڵێک لەوانەیەکدا سەرکەوتوبێت چۆن دەتوانێت بە سێ ڕۆژ سەرکەوتوبێتجا ئەمە ئەگەر یەک وانە کەوتوبێت ئەی گەر سێ وانە کەوتوبێت؟"