لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی لیژنەكانی قایمقامیەت و خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی شوینێك داخراو شوینێكیش سزای ماددی درا 11 شوێنیش ئاگادار كرانەوە.
بەهۆی پابهند نهبون به مهرجهكانی كاركردن و فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن دادەخات و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکاتهوه.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ تیمەکانی چاودێری تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەبەردەوامی پشکنینی شوێنەگشتیەکان شوێنێكیان غرامەکردو 11 شوێنیان ئاگادارکردەوە، ئەم رێكارانەش بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی پێوویستبوو لەم شوێنانەدا.