ئەندامێكی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوو لە هەر بەرمیلێک نەوت 22 دۆلار بۆ حکومەت ماوەتەوە.
ئهمڕۆ یهك شهممه 13 ی حوزهیرانی 2021 عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دەروازە سنوورییەکان قاچاخچێتی و یاسا شکێنی دەکرێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر دابینکردنی مووچە هەیە".
ئەندامهكهی پەرلەمانی کوردستان ئاماژهی بهوهش كرد "پشکی شێر لە کێشەی مووچە بەهۆی نەوتەوەیە کە لە مانگی رابردوو لە هەر بەرمیلێک نەوت 22 دۆلار بۆ حکومەت ماوەتەوە. پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، زۆربەی قاچاخچێتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکرێت".
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردئهوهشی خستهروو، لە دەروازە سنوورییەکان جگە لە قاچاخچێتی، کۆمەڵێک یاساشکێنی هەیە و بەشێک لە کۆمپانیاکان کە پشکی بەرپرسانی حیزبی و حکومییان تێدایە، قۆرخکاری دەکەن. گوتیشی، ئەگەر لە داهاتی بەرمیلێک نەوت 32 دۆلار بگەڕێتەوە بۆ حکومەت ئەوا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.