بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، بەگوێرەی رێنماییەکان حەبی Nexium 40mg به ژماره باجەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی بونی ئەو جۆرە دەرمانەدا ئاگاداریان بکەنەوە.
ئهمرۆ یهك شهممه 13 ی حوزهیرانی 2021 بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه باسی لەوەشکردوە، "ئاگاداری هەمو لایەک دەکەینەوه بەپێی نوسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باجەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم ئاماژهی بهوهش كردووه، "له کاتی بونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه".
جێی ئاماژهیه دوێنێ بەشی چاودێریی دەرمانخانەکانی بازاڕی هەولێر لە دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆری رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە نۆ کۆمپانیای دەرمانیان داخستوون و داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەو دەرمانانە نەکڕن کە لەزگەی وەزارەتی تەندروستیی پێوە نییە.
بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن، هەرچەندە ئەو جۆرە حەبە هێشتا نەهاتوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە عێراق هەیە.