بە گوژمەی 2 ملیار دۆلار پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە گوژمەی 2 ملیار دۆلار پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت بە گوژمەی 2 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی وەك سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر دەرخستەمان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی كرد، بۆ جێبەجێ كردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەناو شاری هەولێر، كە تێچووی گشتی پڕۆژەكان 2 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار زیاترە، بۆ مەودای كاركردنەكەش زیاتر ئەو گەرەكانەمان دەست نیشانكردوە كە كەمدەرامەت و هەژارنشینن.

سەرۆكی شارەوانی هەولێر گوتیشی: گەر بەراوردیك بكەین لەنێوان بەشی باكورو باشوری هەولێر ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە بەشی باكوری هەولێر دۆخی باشترە لەڕووی خزمەتگوزاریەكان، بەڵام باشوری هەولێر زیاتر پێویستی بە خزمەتگوزاری هەیە، بۆیە بەڕێژەی %60 ی پڕۆژەكان دەكەوێتە بەشی باشوری هەولێر، %40 یشی لە سنوری باكوری هەولێر جێبەجێ دەكرێت. 


 

هه‌واڵی گرنگ