هاتوچۆی هەولێر: پێچ كردنەوەیەكی هەڵە دەبێتە هۆی ڕوداوێكی هاتووچۆو قوربانی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەولێر: پێچ كردنەوەیەكی هەڵە دەبێتە هۆی ڕوداوێكی هاتووچۆو قوربانی هەیە


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر وردەكاری روداوێكی هاتوچۆی لەسەر شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند،: ئەو روداوە مردنی شۆفێرێك و برینداربونی دوو كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

فازڵ حاجی وتەبێّژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە: كاتژمێر35و5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی 40مەتری نزیك شوقەكانی ناز سیتی،كلایزەرێكی تایبەت پێچی كردەوە لەشوێن پێچێك ویەكسەر داخلی شەقام بو بێ ئەوەی سەیری شەقامی سەرەكی بكات وبزانێت كەئایا ئوتومبێل هەیە یان نا، بۆیە هەر لەگەڵ پێچكردنەوەی كەوتە سەر ڕێڕەوی ئوتومبێلێكی هیۆندای تۆكسن ی تایبەت ، كە ئەویش زۆر خێرابو بو وەپێكدادان ڕویدا لەنێوانیان.

ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەگەڵ ساتی پێكدادانەكەش هیۆندای تۆكسن كۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی كێشا بەستونێكی كارەباو لەدواییش گەڕایەوە بۆناو شەقام وسەر دورگەی ناوەند كەوت ولەدیوەكەی تری شەقام دابەزی، ئینجا لەوێش خۆی كێشا بەشۆستەودارەكانی جوانكاری ،ئینجا وەستا،بەداخەوە لەدەرەنجامی ئەم كارەساتە شوفێری تۆكسن گیانی لەدەستدا ودووسەرنشینیش كەلەگەڵی بون بریندار بون،لەگەڵ كەوتنەوەی زیانێكی مادی زۆر بەهەردووك ئوتومبێل و ستونی كارەبا ودارەكانی جوانكاری.

ئاماژەی بەوەشكرد: بۆیە ئێمە ڕێنمایی شوفێرانی بەڕێزمان دەكەین كەوا هیچ كات چۆلی شەقام ودرەنگانی شەو و بەرەبەیان بەهەڵ وەرنەگرن بۆپابەند نەبون بەیاساكانی هاتووچۆ،چونكە لەهەمو كات ئەگەر هەیە ئوتومبێل هەبێت ،ئەگەر كەمیش بێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ