گله‌یی و گازنده‌ی خزم له خزم, دۆست و ناسراو له دۆست دۆست و ناسراو, هاوڕێ له هاوڕێ, دراوسێ له دراوسێ, له‌وه‌تی دنیا دنیایه و مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ژی و خزمایه‌تی و دراوسێ یه‌تی و دۆستایه‌تی و ناسراوی هاوڕێ یه‌تی په‌یدا بووه, لێره‌و له‌وێ له كه‌شی له‌بارا ئه‌م گله‌یی و بنیاشته سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات و ئه‌وه‌ی په‌نگی خواردوه‌ته‌وه به‌نداوه‌كه ده‌ڕوخێنێ و هه‌رچی شه‌خه‌ڵ و په‌خه‌ڵه ڕای ده‌ماڵێ و كفتی دڵی خۆی ده‌مرێنێت, زۆرجار ئه‌و كه‌سه‌ی گله‌یی ده‌كا سنور ده‌به‌زێنێ و به‌شی ئاشتی تیا ناهێڵێته‌وه به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌ریاش بی له‌به‌رده‌م ئه‌و تۆفان و زریانه‌دا بێ ده‌نگ نابێت, به‌ڵكو سه‌ره‌تا ده‌كه‌وێته به‌رگری له خۆكردن و پاكانه كردن و پۆزش هێنانه‌وه, ئه‌گه‌ر لێره‌دا جامی غه‌زه‌بی هێرشكار خاڵی بوو وه ئاگری ده‌روونی كپ بویه‌وه ئیدی شه‌ڕ به‌ره‌و وه‌ستان و خامۆشی ده‌ڕوات, به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی گله‌یی كار سوور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ر ناچارده‌بێت تۆپی قورس و ناپاڵم بته‌قێنێ و كیمیاوی بوه‌شێنێ, خۆ خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئاگر خۆشكه‌ر له‌و ناوه‌دا بوو زوو چێوه خزه‌ی ئه‌و دووبه‌ره‌یه‌ی ده‌دا ئه‌وا شه‌یتانیش وه‌ك داوه‌رێكی لوت به‌رز دێته ناو كایه‌كه چه‌كوشێك له‌م و پیكێك له‌ویان ته‌واو گه‌مه‌كه خۆش ده‌كات و ته‌قه و ته‌ڵاقیش گه‌رم ده‌بێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر گله‌یی لێكراوه‌كه هه‌ر له ڕێگاوه وتی اشهد بالله ڕاست ده‌كه‌یت, هه‌قی خۆته, هه‌رچیم پێ بڵێی هێشتا كه‌مه, من ئه‌گه‌ر خزم بومایه ئه‌بوو مانگی دووجار سه‌ردانم بكردیتایه, من ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵ و دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی تۆبومایه ئه‌بوایه هه‌رچیم هه‌یه له گه‌ڵ تۆ به‌شم بكردایه, من دانی پیا ده‌نێم كه دراوسێ یه‌كی خراپم, ئه‌وه ملی من و چه‌قۆی تۆ, قسه‌م نی یه له وه‌ڵامی به‌ڕێزتا, له كۆتاییدا ڕوداوێكی ڕاسته قینه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م له‌سه‌ر گله‌یی و پێ لێ نانی كه مامۆستایه‌كی خۆشه‌ویستیشم بۆی گێڕاینه‌وه وتی كه سه‌ید صادق تۆپ باران كرا ڕامان كرد بۆ ده‌وری بێسانسور له‌وێ بوین سێ ڕۆژ پێنج فه‌رزه ده‌ڕۆشتم بۆ مزگه‌وت له پشتی مامۆستاوه نوێژم ده‌كرد, سه‌ر و سیماشم ته‌واو له مه‌لا ده‌چوو, زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ده‌یان زانی من مه‌لایه‌تیم ته‌واو كردووه, مه‌لای ئاوایی كه سڵاوی ده‌دایه‌وه من مه‌ترێك لێی دووربووم سه‌یرم ده‌كرد و سه‌یری ده‌كردم دڵم زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو ماڵ وێران و ده‌ربه‌ده‌ر, ئه‌و مه‌لایه‌ش باش ده‌ناسم هه‌ر چاوه‌ڕوان بووم بپرسێ برا خه‌ڵكی كوێیت؟ له كوێوه هاتویت؟ ئیشت چی یه؟ بۆ ئه‌وه‌نده بێ تاقه‌تی؟ ئه‌م مه‌لایه نقه‌ی لێوه نه‌هات, له دوای سێ ڕۆژ وتم مامۆستا بێ زه‌حمه‌ت چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه له خزمه‌تتدا:
1- جه‌نابت ناوت مه‌لا فڵانی كوڕی فلان نی یه؟ وتی به‌ڵێ
2- وتم خه‌ڵكی فڵانه شوێن نیت؟ وتی به‌رێ وه‌الله
3- وتم به فه‌قێ یه‌تی لای فڵان و فڵان نه‌تخوێند؟ وتی به‌رێ وه‌الله
4- وتم فڵان و فڵان ڕه‌فیقت نه‌بوون به‌یه‌كه‌وه ڕاتبه‌تان ده‌كرد؟ وتی به‌رێ وه‌الله
چه‌ند پرسیارێكی ترم لێ‌كرد هه‌مووی زانی و واقی وڕمابوو, له دواییدا وتی ئه‌رێ تۆ كێیت وا ئه‌وه‌نه باش من ده‌ناسیت؟ قه‌سه‌م به خوا هه‌ورامی كه‌ری خۆی ئاوا ناناسێ كه‌تۆ من ده‌ناسیت؟
وتم مامۆستا واز له‌وه بهێنه به‌ڵام تۆ مامۆستا و پێش نوێژی له میحرابی پێغه‌مبه‌ری خوادا دانیشتویت, نابێت بپرسی له نوێژ خوێنه‌كانت تۆ موشكیله‌ت چی یه بۆ وا ماتی؟ خه‌ڵكی كوێیت؟
ئه‌مه گله‌یی یه‌كی واقیعی ڕه‌فیق و دۆستێكه له ڕه‌فیقه‌كه‌ی له كاتی ته‌نگانه‌دا لێی نه‌پرسیوه‌ته‌وه.