دادوەرێک بەهۆی جوڵاندنی دۆسیەی گەندەڵیی لەپۆستەکەی دورخرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دادوەرێک بەهۆی جوڵاندنی دۆسیەی گەندەڵیی لەپۆستەکەی دورخرایەوە

دادوەرێكی گەرمیان كە چەندین كەیسی دژی بەرپرسان جوڵاندوه‌، لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی گەرمیان دورخرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15 ی حوزه‌یرانی 2021 دادوەر عەبدولئەمیر جومعە کە چەندین كەیسی گه‌نده‌ڵی لەدژی بەرپرسان جوڵاندبوو، لەدادوەریی دادگای دەستپاكی گەرمیان دورخرایەوە.

دادوەر عەبدولئەمیر جومعە تەنیا وەك دادوەری دادگای بەرایی كەلار لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت.

بەشێک لەو کەیسانەی عەبدولئەمیر جومعە جوڵاندونی و تیایدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسان دەرچوبوو بریتین لە:

- سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەورێز

- بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان

- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

- بەڕێوەبەری پۆلیسی گومرگی گەرمیان

- بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەی رزگاری

- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان

- چەندین بەرپرسی ئەمنی و سەربازی

 

هه‌واڵی گرنگ