وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 507 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بۆ زانینی دوایین هه‌واڵ و پێشهاته‌كان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كوردی‌و بكه...
ئه‌مرۆ سێ شەممە 15 ی ئایاری 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 8 هه‌زار و 102 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 507 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 518 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 7 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.