كوردی‌و
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"ئەمڕۆ لەگەڵ مسته‌فا كازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له تویتێكدا ڕایگه‌یاند،"خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي)".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە".
ده‌شلێت،"ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین".
بەپێی زانیارییه‌كان، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان.