شەوی رابردوو لەناوچەی زەعفەرانیەی باشوری بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خراونەتە خوارەوە.
كەناڵی دیجلەی ئاسمانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: درەنگانێكی شەوی رابردوو دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە هەڵگری بۆمب بوون، لەسەرووی سەربازگەی رەشید لەناوچەی زەعفەرانیە خراونەتە خوارەوە.
رونیشكراوەتەوە، یەكێك لەفڕۆكەكان لەگۆڕەپانێكدا كەوتۆتە خوارەوەو هیچ زیانێكی نەبووە.
هەر بەپێی زانیاریەكان هێزە ئەمنیەكان چوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكان و بەناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە.