درێژترین هاوڵاتی خەڵكی چینە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

درێژترین هاوڵاتی خەڵكی چینە

 

 

هەزرەكارێكی چینی بە ناوی (رین كیۆ) بە هۆی درێژی باڵایەوە ناوی كەوتە ناو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.

كیۆ ئێستا تەمەنی (14) ساڵەو درێژییەكەی (221) سەنتیمەتر دەبێ و لە هەرێمی سیتشووانی چین دەژی.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە چینییەكان، كاتێك كیۆ لە تەمەنێكی بچووكدا بووە، نەیتوانیوە لەسەر پێیەكانی بوەستێ و پزیشكە چیینەكانیش سەریان لە نەخۆشییەكەی دەرنەچووە، بەڵام كاتێ گەورە بووە، بە سروشتی چاك بۆتەوە.

بەشێكی زۆر لە یانە وەرزشییەكانی بالە لە چین داوایان لە كیۆ كردووە تاوەكو یارییان بۆ بكات، بەڵام پزیشكەكان یاری بالەیان لە كیۆ قەدەغە كردووە، چونكە مەترسی شكانی ئەژنۆكانی لەسەرە.

 

هه‌واڵی گرنگ