دوای 50 ساڵی تر كارەساتی سروشتی بەڕێوەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای 50 ساڵی تر كارەساتی سروشتی بەڕێوەیە

 

 

بەپێی توێژینەوەیەكی تازە دوای (50) ساڵی دیكە كارەساتی سروشتی گەورە بە هۆی گۆڕانی كەشو هەوا لە جیهاندا ڕوودەدەن.

(مارتین شیفەر) كە شارەزایەكی ژینگەیە لە زانكۆیەكی هۆڵەندی، توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر ئەو گۆڕانكارییانەی لە داهاتوو بەهۆی كەشوهەوادا دروست دەبن لە توێژینەوەكەیدا، ئەو شارەزایە دەڵێت: لە ساڵی (2070) واتە دوای پەنجا ساڵی دیكە نزیكەی (3.5) ملیار كەس لە جیهاندا ناتوانن ئامێرە فێنكەرەوەكان بەكاربهێنن، ئەمەش بە هۆی بەرزبوونەوەیەی پلەیەكی گەرمی لەو ناوچە گەرمەكانی جیهاندا.

ئەو شارەزایە كە توێژینەوەكەی بە گۆڤاری (بروسیدینگز) بڵاوكردۆتەوە نووسیویەتی: (6000) ساڵ پێش ئێستا پلەی گەرمی ساڵانە لە نێوان (11 تاكو 15) پلە بووە، بەڵام ئێستا ئەو پلەی گەرمییانەی كە ساڵانە تۆمار دەكرێن لە (50) پلە زیاترە، بەو پێشبینییە زانستیانەی كە كراون بەهۆی گۆرانكاری كەشوهەواوە ساڵانە پلەی گەرمی نزیكەی یەك پلە بەرز دەبێتەوە.

 

(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ