چەند هەڵە تێگەیشتنێك بۆ مایەسیری
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند هەڵە تێگەیشتنێك بۆ مایەسیری

 

 

زۆرێك لە بۆچوونی تەندروستی هەڵە لە ناو كۆمەڵگەدا باوەڕیان پێكراوە بێ ئەوەی هیچ بنەمایەكی زانستییان هەبێت، ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی پێ بكەم تایبەتە بە مایەسیری.

- دەووترێت : دانیشتن لەسەر شوێنی سارد یان خۆ پاككردنەوە بە ئاوی سارد لەكاتی سەرئاو كردن دەبێتە هۆی درووستبوونی مایەسیری!

+ ڕاستكردنەوە : بە پێچەوانەوە، ساردی دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارە خوێنهێنەرەكانی ناو تۆپەڵە مایەسیری و سەرەنجام چرچ بوون و بچووك بوونەوەی قەبارەی مایەسیری، بۆیە زۆرێك لەو چارەسەرییانەی مایەسیری كە لەشێوەی مەرهەم یان تەحامیل بەكاردەهێنرێن جۆرێك لە پێكهاتەی ماددەی ساردكەرەوەو گرژ كەرەوەی تێدایە بۆ كەمكردنەوەی ژان و قەبارەی مایەسیرییەكە.

ڕاستە! دانیشتن لەسەر شوێنی سارد یان خۆ پاككردنەوە بە ئاوی سارد كاریگەری هەیە نەك لەسەر مایەسیری بەڵكو كاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی لێواری كۆمی برینداربووە (فگر شرجی)، ئەوەیان جیاوازە لە مایەسیری، بەڵام هەمیشە تێكەڵ بەیەك دەكرێن لەلایەن خەڵكەوە.

(د. ئاراز حاجی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)

 

هه‌واڵی گرنگ