وڵاتێكی ئه‌وروپا كه تاوه‌كو ئێستا زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئه‌مرۆ چوراشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته كۆتاییهاتنی په‌تاكه كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی سلۆڤینیا رایگەیاند: پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان کۆتایی پێهاتووە، بەڵام بەردەوام دەبن لە رێکارە ئاساییەکانی خۆپارێزی.
وەزارەتی تەندروستیی سلۆڤینیا ئاشكرایكردووه، نزیکەی 552 هەزار کەس دوو ژەم پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووەو، نزیکەی 770 هەزار کەسیش ژەمێک پێکوتەیان وەرگرتووەو، بەردەوامیش دەبن لە پێدانی پێکوتە بە هاووڵاتییان.
وەزارەتی تەندروستیی ئه‌م وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە، 256 هەزار و 581 کەس لە سلۆڤینیا تووشی کۆرۆنا بوون و، لەو ژمارەیەشدا، چوار هەزار و 408 کەس گیانیان لەدەستداوە.
سلۆڤینیا وڵاتێکی ئەوروپییەو، کەوتۆتە ناوەڕاستی ئەم کیشوەرە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بریتییە لە نزیکەی دوو ملیۆن و 109 هەزار کەس.