ئاگاداری تەواوبوونی بانصی ئۆتۆمبێلەكەت بە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگاداری تەواوبوونی بانصی ئۆتۆمبێلەكەت بە

دیارە ئۆتۆمبێلەكانمان یەكێكە لە سەرمایە گرنگەكانی ژیانمان و پێویستە هەمیشە ئاگاداری بین. بۆ ئەوەی هیچ كاتێك ئۆتۆمبێلەكانمان نەبێتە هۆی مەترسی گەورە لەسەر خۆمان و سەرنیشیەكانمان
یەكێك لەو مەترسیانە گەورانەی تووشی ئۆتۆمبێل دەبێت ئەوەیە لە كاتی تەواو بوونی بانصەكانی لە كاتی ڕۆشتنی مەعەدەل
ئەمانە هەندێ نیشانەی تەواو بوونی بانص ن پێش وەختە لە ئۆتۆمبێلەكانمانە ؟
1⃣ دروست بوونی زیكە زیك و خشە خش لە ڕۆشتنا بە شێوەی بەردەوام لە ڕۆشتنا
2⃣ دروست بونی زیكە زیك و خشە خش لە كاتی ئیستۆپ گرتنا
3⃣ دروست بوونی خڕە خڕ لە كاتی ئیستۆپ گرتنا
4⃣ داگیرسانی گلۆپی ئاگادار كردنەوەی ئیستۆپ بە بەردەوامی
پێویستە چی بكرێت بۆ ئەوەی توشی تەواو بوونی بانص نە بین لەكاتی مەعەدەل دا ؟
پێویستە دوای گۆڕینی بانصی تازەی ئۆتۆمبێلەكانمان لە بەرواری گۆرینیەوە دوای ٣ مانگ بۆ ٥ مانگ فەحسی بانصی ئۆتۆمبێلەكەت بكەین لای كەسی شارەزا بۆ ئەوەی بزانی دۆخی بانصەكانت چۆنە بۆ ئەوەی توشی هیچ مەترسی تەواو بوونی بانص نەبی لە ڕۆشتنی مەعەدەل دا
ئەگەر لە كاتی ڕۆشتنا بانصی ئۆتۆمبێلەكەمان نەمێنێ دەبێتە هۆی چی ؟
دیارە ئەم حالەتە زۆر مەترسی دارە و ئەگەری ئەوەی هەیە ژیانی خۆت و سەرنشین و ئۆتۆمبێلەكەت بكەویتە مەترسیەكی گەورەی مان و نەمان
ئەگەر بانصی ئۆتۆمبێل تەواو بێت لە ڕۆشتنی مەعەدەلدا ئەو بەشەی كە فەحمە ناسراوە تەواو بێت ئەمەش دەبێت هۆی ئەوەی ئەو پارچە ئاسنەی كە لە دوای پارچە فەحمەكەوەیە دەست بكات بە داخوارنێكی زۆر خرای فلنجەی ئۆتۆمبێلەكەت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەبۆی ئۆتۆمبێلەكەت زیاتر بێتە دەرەو هەموو ئەو شلەی تیایە بێتە دەرەوەو كە بە ڕۆن ئیستۆپ ناسراوە ئەمەش دەبێتە هۆی شل بوونی پادەری ئیستۆپ و سفر بوونی ئیستۆپ


نووسینی// كارۆخ ساڵح حەسەن مەردۆخی

 

هه‌واڵی گرنگ