راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان تەواوی ئەو قەرزانی سەر عێراقی ئاشکرا کرد بە قەرزی ناوخۆی و دەرەکیشەوە.
ئهمڕۆ چوار شهممه 16 ی حوزهیرانی 2021 مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگەیاند: قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق 50 ملیار دۆلار و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە کەس و کۆمپانیا و سەرمایەداری قەرزکردووە، کە ئەم جۆرە قەرزە تا رادەیەک باشە بۆ دۆخی عێراق چونکە قەرزە هە بە ناوخۆی عێراق دەدرێتەوە، هەرچی قەرزی دەرەکیشە ناگاتە 23 ملیار دۆلار کە ئەرکە لەسەر عێراق ئەم قەرزە دەرەکییانە بەپێی ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە بیداتەوە.
بەشێکی زۆری ئەو قەرزانەش هی وڵاتی فەرەنسایە کە لە کاتی شەری داعشدا عێراقی بە جۆرەها چەکی جیاواز بەهێزکرد.