وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزارو 139 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 19 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزارو 139 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه سێ هەزارو 779 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 19 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان هەزارو 640 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای موسەننا بووە كه 26 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای بەغدا بووە كە 7 كەس لەم پارێزگایە بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.