هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێم، دەبێت فەرمانبەران تەواوی موچە براوەكانیان بۆ بگەرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێم، دەبێت فەرمانبەران تەواوی موچە براوەكانیان بۆ بگەرێتەوە

چوار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنن: دەبێت فەرمانبەران تەواوی موچە براوەكانیان بۆ بگەرێتەوە و مووچەی تەواوەتی دابەش بكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ناردنی پارەی بەغداد دەسكەوت نییە، راستكردنەوەی چەوتییەكانی سیاسەتی هەڵەی نەوتە، چارەسەری كۆتاییش گێڕانەوەی نەوتە بۆ ژێر دەسەڵاتی شەرعی و میللەت و دەرهێنانی لەژێردەستی حوكمڕانی شكستخواردو.
سەرەڕای تێبینی و سەرنجەكانمان بەڵام لە سۆنگەی بەرژەوەندی مافی دارایی فەرمانبەران بەرگریمان لە پرۆژە یاسای بودجەی ۲٠۲۱ كرد، ئێستاش پشتیوانی جێبەجێكردنی تەواوی بەندەكانی یاساكە دەكەین بە رادەسكردنی داتای فەرمانبەران و داتای تایبەت بە داهاتی خاڵە سنوری و باج و گومرك و بەدەستهێنانی شەفافیەتی زیاتر.
ئێمە دەمانەوێت دەسەڵاتی هەرێم ئەمە بكاتە هەنگاوێك بۆ زیاتركردنی هەماهەنگی ئیداری و داریی لەگەڵ بەغداد بۆ كۆتایی هێنان بەو زوڵمەی لەسەر فەرمانبەران هەیە.
پێویستە چیتر كۆتایی بە زوڵمی لێبرینی موچە بهێنرێت و قەرەبوی موچە بڕاوەكانی مانگەكانی رابردوش بكرێتەوە بەبێ هیچ بیانوییەك و فێڵكردنێك، چونكە ئیتر چاومان لەسەر تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبێت و چیتر شاردنەوەی داهات لێپرسینەوەی بەدوادێت.
سەركەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی
احمد حاجی رشید
رێبوار كریم محمود

هه‌واڵی گرنگ