وتەبێژی حكومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی %100 ی مووچە ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی حكومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی %100 ی مووچە ئاشكرا دەكات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەكاتی گەیشتنی ئەو 200 ملیار دینارە مانگانەیەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت، هەلسەنگاندن دەكەین گەر لەتوانادا هەبێت دابەشكردنی مووچە هەر سی ڕۆژ جاریك و بەریژەی %100 دەدەینە فەرمانبەران.


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بوو بە ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران و نەمانی (تەناوب) یان هەڵوەشاندنەوەی نۆرە، لە سەرتاسەری دەمەزراوەو فەرمانگەكانی سەر بە حكومەتی هەرێم، ئەویش بە ئامانجی نەمانی رۆتینات و ڕاییكردنی كارەكان بەشێوەیەكی باشتر.

سەبارەت بە بڕیارەکەی بەغدا بۆ ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان گوتی: پارە هەنگاوێکی باشە و دوای ئەوەی پارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆی داهاتی هەرێم بزانین بەشی ئەوە دەکات موچە 100% دابەشبکرێت ئەوکات بڕیار دەدەن، پابەندیشین بە دابەشكردنی مووچە هەر 30 رۆژ جارێك.

سەبارەت بە گرانبونی نرخی بەنزین وتەبێژی حكومەت گوتی: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە هەیە لەسەر ئاستی جیهان، چونكە لە وڵاتانی دیكەش نرخ بەرزبۆتەوە، هەرچەندە ئێمەش لەگەل ئەوەداین نرخی بەنزین جێگیر بكرێت، بەڵام كەمی پاڵاوگە لە هەرێم هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخەكانە.


 

هه‌واڵی گرنگ