بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک بەچەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵ زاوایەکی خۆی بەناوی (د . ع . ح) لەدایک بووی ساڵی 1989، پیشەی پێشمەرگە، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی کرد و بەو هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بوو.