بانکی ناوەندی عێراق باسی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکی ناوەندی عێراق باسی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان ده‌كات

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی ٨٥٠ ملیار دیناریان داوە بە بانکە تایبەتەکان بۆ ئەوەی ٧٥٠٠ پرۆژەی پێ جێبەجێبکەن.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 16 ی حوزه‌یرانی 2021 مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق سەردانی ژمارەیەک لە بانکەکانی کرد رایگەیاند، بانکی ناوەندی دەستپێشخەری کردووە بە پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان، بە جۆرێک کە زۆرترین هاوڵاتی سودمەند ببن لێی.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقئاماژەی بەوەشکرد، لە یەکەم هەنگاویشدا بڕی ٨٥٠ ملیار دیناریان داوە بە بانکە تایبەتەکان بۆ ئەوەی ٧٥٠٠ پرۆژەی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی و خزمەتگوزاری پێ جێبەجێبکرێت.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ