وەزارەتی داد لێدوانی لە پارێزەران قەدەغە كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی داد لێدوانی لە پارێزەران قەدەغە كرد

سەندیكای پارێزەران بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی لێدوان و قسەی پارێزەران بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە بارەی بڕیاری دادگاكان.

به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی داد، کە ئاڕاستەی سەندیكای پارێزەرانی كردووە، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات دیاردەیەك پەیدا بووە، كە دوای ئەوەی بڕیارلە دادگا دەردەچێت، لەبەردەم دادگا هەندێك لە پارێزەران كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی دەبەستن.

باس له‌وه‌ش كراوه‌: پارێزەران لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكاندا باسی نهێنی دادگاكان دەكەن و ناوی دادوەران و داواكاری گشتی دەهێنن، ئەمەش لە ڕووی یاساوە قەدەغەیە و داوا دەكات ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر”.

دوای نووسراوەكەی وەزارەتی داد، ئەمڕۆ سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، لە نووسراوێكدا سەرجەم لق و ژوورەكانی سەر بە سەندیكای پارێزەرانی ئاگادار كردووەتەوە، كە نابێت بە هیچ شێوەیەك بۆ ڕاگەیاندنەكان و لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی سۆشیال میدیا و كەناڵە جیاواز و هەمەجۆرەكان نهێنیەكانی دادگا بدركێنن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: ئاشكراكردنی نهێنیەكان كێشە بۆ ئەندامانی خێزانی دادوەران دروستدەكات و داوا دەكات، لقەكان و ژوورەكانی سەر بە سەندیكای پارێزەران كاری پابەندی پیشەیی و بەرپرسیارێتی یاسایی لەو ڕووەوە بنوێنن”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لە ماوەی رابردوودا بە هۆی سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندان بە سەر چالاکوانانی بادینان، پارێزەرانیان چەندین کۆنگرەی رۆژنامەوانیان سازکرد و بڕیارەکەیان رەتکردەوە و باسیان لە چەندین هەڵەکرد لە ناو بڕیارەکەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ