کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ٢٢٦ پاڵێوراو لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوور دەخاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢٢٦ پاڵێوراوی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٨ دەیانگرێتەوە، لەبەر ئەمە بێ بەش دەکرێن لە بەشداریکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا، کۆمسیۆن لیستی ناوی ئەو پالێوراوانەشی ئاشكرا كردوە و ئەو مادانەشی دیاریکردوە کە لە یاساکەدا دەیانگرێتەوە ، ئاماژە بەوەشدراوە ھەر کاندیدێک مافی ئەوەی ھەیە لەبەردەم دەستەی پێداچونەوەدا تانە لە بڕیارەکە بدات.