بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە 16 ی حوزه‌یرانی 2021 ، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 213 ملیۆن و 380 هەزار و 597 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بە ڕێژەی 7.97%دا دابەزینی بەخۆوە بینی.
.
بانكی ناوەندی دەڵێت: لە كۆی گشتی پارەكە 21 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 191 ملیۆن و 830 هەزار و 597 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەشدا 34 بانك بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 149 هه‌زار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرا.

 

هه‌واڵی گرنگ