دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 16-6-2021، مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبویەوەو ڕایگەیاند: پێویستە ئەندامانی یەكگرتوو لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا چرا هەڵگربن و ڕێگە ڕۆشنكەرەوەی كۆمەڵگەبن و پێوەری باشی كارەكان بریتیە لەوەی سودو كەڵكی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بۆ ڕۆژی دواییمان هەبێت.
مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ووتیشی: یەكگرتوو لە پێویستی گۆڕەپانەكە هاتە مەیدانی كاركردن لە پێناوی خزمەتكردندا و پێویستە گرنگی و بایەخی زۆر بدرێت بە نەوەكانی داهاتوومان و پەروەردەكردنیان بەشێوەیەكی دروست.
هەر لەو دیدارەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشدا: شێوازی دەسەڵاتداریی لە هەرێمی كوردستاندا گەلێك پشێوو ئاڵۆز بوە و گۆڕانكارییەكان خێرا ڕوو دەدەن و هەرگیز یەكگرتوو نەویستووە پاشكۆی دەسەڵاتداران بێت، هەر بۆیە بەكرداری باجی ئەو هەڵوێستانەشی داوە.
لەدرێژەی وتەكانیدا مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەوەشی خستەڕوو: تێگەیشتن لە هاوكێشە سیاسیەكان لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهان بەگشتی، فاكتەرێكی كاریگەرە بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی چارەسەركردنی ئاڵۆزییە ناوخۆییەكان و جەختیشیكردەوە كە شەڕی نێوان كوردان سەرەنجامێكی مەترسیداری دەبێت.