لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەت دەكات، پابەند بێت بە پاسای بودجە، چونكە ئاشكرایەو پێویستی بە شیكردنەوەو موجامەلە نییە.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، لێژنەی دارایی پەرلەمان داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات بە تەواوەتی پابەند بێت بە مادەكانی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021.
ئەوەش هاتووە، ئالیەتەكانی یاساكە ئاشكران و پێویستی بە شیكردنەوەو موجامەلە نییە لە مامەڵكردن لەگەڵ بابەتی پشكی هەرێمی كوردستان و پابەندبوونەكانی حكومەتی هەرێم و فیدراڵیشی دیاری كردووە.
لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردۆتەوە، ئەو لایەنانەی كە لە یاساكەدا ناویان هاتووە، بەرپرسیارێتی هەر پێشێلكارییەك لەو بارەیەوە هەڵدەگرن.