"شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە"

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای کرد: “ماوەی شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە”، باسی لەوەشکرد: ” خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە “.

له‌مباره‌یه‌وه‌ د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندوه‌: “شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە”.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وەشکردووە: ” هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان، هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە”.

ئه‌وه‌شی وتوه‌: ” هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا، بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت ، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها ٪2″.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو: ” نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا 20 ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ 21 ڕۆژ، هەر وەک راشیگەیاندووە: ” خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە”.

 

هه‌واڵی گرنگ