دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: له 17/6/2021وه كار به بڕیاری ده‌مامك به‌ستن به زۆره‌ملێ ناكرێت، مه‌گه‌ر له‌و شوێنانه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت.
جان كاستكس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: له رۆژی پێنج شه‌ممه 17/6/2021 كار به بڕیاری ده‌مامك به‌ستن، به زۆره‌ملێ ناكرێت، مه‌گه‌ر له‌و شوێنانه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا وتیشی: به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، بۆیه به‌ره به‌ره رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا سووك ده‌كه‌ین و، له كاتژمێر 11:00ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی به‌شه‌كی له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستنیشان كرابوون لاده‌برێت.
جان كاستكس ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه تا كۆتایی مانگی ئابی داهاتوو نزیكه‌ی 35 ملیۆن فه‌ره‌نسایی به پێكوته‌ی كۆرۆنا بكوترێن.