"پێویستە نەوت لەژێر كۆنترۆڵی هەرێم بهێندرێتە دەرەوە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"پێویستە نەوت لەژێر كۆنترۆڵی هەرێم بهێندرێتە دەرەوە"

 

 

چوار پەرلەمانتاری كوردی پەرلەمانی عێراق جەختیان كردەوە، كە ڕێگاچارەی كێشە ئابوورییەكان و مووچەی فەرمانبەران، چوونە دەرەوەی نەوتی هەرێم لە كۆنترۆڵی حكومەتی شكستخواردووی هەرێمە.

دوای ئەوەی كە حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری پێدانی (200) ملیار دیناری لە مانگێكدا بۆ دابینی بودجەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانیدا، (ئەحمەد حاجی ڕەشی، رێبوار كەریم، غالب موحەمەدو سەركەوت شەمسەددین) پەرلەمانتارانی كوردی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا جەتیان لەوەكردەوە، كە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە حكومەتی هەرێم، هیچ بیانوویەك بۆ بەردەوام بوونی كەم كردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم نامێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە كوردانە جەختیان لەوەكردۆتەوە كە پێدانی ئەو بڕە پارە لەلایەن بەغداوە، دەستكەوتێك بۆ دەوڵەتی هەرێم نایێتە ئەژمار، بەڵكوو چاك كردنەوەی سیاسەتی هەڵەی نەوتییەو ڕێگاچارەی كۆتایی و بنەڕەتی كێشە ئابوورییەكان و كێشەی پێدانی مووچەش ئەوەیە كە نەوتی هەرێم لە كۆنترۆڵی دەوڵەتی شكست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوەو بكەوێتە دەستی هێزێكی ڕەوای خەڵكی.

 

هه‌واڵی گرنگ