كوردیو
گۆڕانكاری لە دەوامی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێـت و وتەبێژی حكومەتیش ڕایدەگەیەنێت،" نۆرەی دەوام نامێنێت".
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"لەماوەی رابردوودا هەست بەوە کراوە جۆرێک لە نارەزایەتی خەڵک هەیە سەبارەت بە رۆتین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە فەرمانگەکاندا و کاروبارەکان بە رێکی راناپەڕێندرێن".
ئاماژەی بەوەشدا،"بۆ ئەوەی زیاتر کاروباری سەردانیکاران رابپەڕێندرێت و بۆ کەمکردنەوەی رۆتین بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەوامکردنی بە نۆرە و دەوامکردن بە شێوەی رۆژانە و ئاسایی بۆ سەرجەم فەرمانبەران".
جێگەی باسە، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە و بەمەبەستی ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری، بڕیاردرا بەوەی دەوامکردنی فەرمانبەران لە فەرمانگەکاندا بەشێوەی نۆرە بێت و ئەوەش نارەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و باسیان لەوەكرد،"زۆرجار بەهۆی دەوامکردنی نۆرەوە، دەبێت بۆ راییکردنی مامەڵەیەکیان زیاد لە رۆژێک سەردانی فەرمانگەیەک بکەنەوە".