وڵاتانی G7 پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وڵاتانی G7 پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وڵاتانی کۆمەڵی جی حەوت پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق دوپاتكرده‌وه‌ دژ بەو گروپە چەکدارانەی کەهێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی وسەقامگیری عێراق تێک دەدەن.
لەبارەی دۆخی عێراق، وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو، جەختیان لەوە کردەوە ئەوان بەهەموو توانایەکەوە پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەن، لە پێناو سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وسەروەری یاسا.
لە به‌شێكی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئێمە ستایشی هێزە ئەمنییەکانیی عێراق وهێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لەبەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ناوچە ئازادکراوەکان، پشتگیری خۆمان بۆ حکومەتی عێراق دوپات دەکەینەوە لەپاراستنی سەقامگیری و سەروەری خاکەکەی.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە، وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوتG7 بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارە 2576 بەرز دەنرخێنین، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، کە بڕیارە لە 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و، دەبێت پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد بێت دوور لە دەستی هەموو ساختەکارییەک، داواش لەهاوڵاتیانی عێراقی ده‌كه‌ین، بە شێوەیەکی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.
جێگه‌ی باسه‌، وڵاتانی ئەندام لەکۆمەڵەی حەوت پێکدێت لە "ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن و کەنەدا" رۆژی هەینی ڕابردوو كۆبوونەوەی لوتكەی ئەو کۆمەڵەیە لەشاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو و پرسی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ژمارەیەک پرسی تر تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ