وەزارەتی بازرگانی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌مساڵ هاورده‌ی هه‌رێم كراون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی بازرگانی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌مساڵ هاورده‌ی هه‌رێم كراون

سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: بە بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی باشتربوونی دۆخی ئابووری و سەقامگیرییەوە، بازرگانی لە هەرێمی کوردستان پێشوەچوونی باشی بەخۆیه‌وە بینیوەو، رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مۆڵەتی هاوردە دەکەن لە زیادبووندایە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی وتیشی: ئەگەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە نموونە وەربگرین، بە بەراوردی ساڵی رابردوو هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، چونکە لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە 41 هەزار و 190 ئۆتۆمبێل هاوردە کراون، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەو ژمارەیە کەمتر بوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و کەمبوونەوەی بازرگانیی نێوان وڵاتان، بەجۆرێک لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 تەنیا 33 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کرابوون.
به‌ڕێوه‌به‌ركه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ باس ئاماژەی به‌وه‌شكرد‌، ئه‌م ئۆتۆمبێلانە لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی "حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، باشماخ و پەروێزخان"ەوە هاوردەی کوردستان کراون،هەر ئۆتۆمبێلێکیش هاوردەی هەرێم بکرێت بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەبێ.

 

هه‌واڵی گرنگ