ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له‌ ئاوی خابوور دۆزرایه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له‌ ئاوی خابوور دۆزرایه‌وه‌

شه‌وی رابردوو، تەرمی هاووڵاتییەک لەناو ئاوی خابوور دۆزراوەتەوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و ته‌رمه‌ی كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌دایكبووی 1997ه‌و خه‌ڵكی زاخۆیه‌.
ئه‌میر عه‌لی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند: شەوی رابردوو، تەرمی هاووڵاتییەک لەناو ئاوی رووباری خابوور دۆزراویه‌وه‌، پێده‌چێت چەند رۆژێک بێ لە ئاودا خنکابێ.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ وتیشی: پشکنین بۆ تەرمەکە دەستی پێکردووەو پێدەچێ چەند رۆژێک لەناو ئاودا مابێتەوە، چونکە تەرمەکە بۆنی کردووەو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە زاخۆوە رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دهۆک کرا.

 

هه‌واڵی گرنگ