یەک ملیۆن کەس لە میانمار پێویستیان بە هاوکاریيە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەک ملیۆن کەس لە میانمار پێویستیان بە هاوکاریيە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند: “بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای میانمار و گرووپە نەیارەکانی کودەتا لە پاش کودەتا سەربازیەکەی ئەو وڵاتە و کێشەی ئابوورییەوە، یەک ملیۆن کەس کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە پێویستیان بە هاوکاریە.

لەو راپۆرتەدا کە نووسینگەی هەماهەنگیی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کردووە، زانیاری لەبارەی دوایین رەوشی ئەو ناوچانە بڵاوکراوەتەوە کە لە یەکی شوباتەوە کە کودەتا سەربازیەکە روویداوە تا ئێستا کاریگەری شەڕ و پێکدادانەکەیان لەسەرە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە: “تا ئێستا لە ویلایەتەکانی باشووری خۆرهەڵاتی میانمار،  160هەزار و  400مەدەنی بەهۆی پێکدادانەکانەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە، لەو ژمارەیەش  100هەزاریان ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەن کە لە ویلایەتی کایا ئاوارەبوون”.

ئەوەش هاتووە: “بەهۆی نیگەرانیە ئەمنییەکانەوە ناتوانرێت هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو مەدەنییانەی ئاوارەی ناوچە دارستانی و شاخاویەکان بوون”.

ئەوەش خراوەتەڕوو: “لەوەتەی کودەتا سەربازییەکە روویداوە تا ئێستا، ناسەقامگیری سیاسیی وڵات، شەڕ و پێکدادانەکان و کودەتا کاریگەری نەرێنییان کردووەتە سەر ئابووریی وڵات، بەو هۆیەشەوە نزیکەی یەک ملیۆن کەس کەوتوونەتە دۆخێکەوە پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە”.

لە چوارچێوەی هاوکاریەکانی بۆ لێقەوماوانی میانمار، نەتەوە یەکگرتووەکان پلانی هەیە بە بەهای  276ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بگەیەنێتە  944هەزار کەس، بەڵام تا ئێستا  49ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ