ڕێباز حەملان: تەنها لە مانگی پێشوو قەرزكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێباز حەملان: تەنها لە مانگی پێشوو قەرزكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە

 

كوردیو

یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،" تەنها لە مانگی پێشوو بەهۆی نەبوونی سیولەی پێویست پارە قەرزكراوە".

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە میدیای فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاندووە،"ئەوەی وتراوە لەبارەی  قەرزكردن بۆ تەواوكردنی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21%یشەوە تەنها بۆ مانگی پێشوو بووە كە كورتهێنان هەبووە لەكاتی دابەشكردنی  بۆ موچە و 35 ملیۆن دۆلار قەرز كراوە و وەزیری داراییش كە چوە پەرلەمانی كوردستان هەمان شتی لە لیژنەی دارایی وتووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "هەوڵەكان بۆ رێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانە نەوەك كەمكردنەوەی، ئەوەش بۆ یەكسانیی و نەهێشتنی جیاوازییە لە وەرگرتنی دەرماڵەكان". 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ