كوردیو
بانکی رافدەینی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت،" پێشینەی قەرزی کڕینی ئۆتۆمبیل دەدەینە فەرمانبەرانی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە ".
بانکی رافیدەین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،" پێشینەیەك دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان سەر بە بانکی رافیدەینە و لە ڕێگەی (کی کارد)ەوە وەری دەگرن، پێویستیشە ئەو فەرمانبەرانە پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت بە مەبەستی سەلماندنی کارەکەی".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،"سەبارەت بە هاوڵاتییان و خانەنیشینان کە موچەکانیان نەبەستراوە بە بانکی رافیدەینەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە دەبێت کەفیلێک کە مووچەی هەمیشەیی سەر بە حکومەتی هەبێت بهێنێت، هەروەها مانگانەش نیوەی موچەکەی بە سوودەوە لێوەردەگیرێت".