لەبارەی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان كونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر هاتە دەنگ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان كونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر هاتە دەنگ

سەرباری کەمی باران بارین لە هەرێمی کوردستان ئاوی سەرزەویش بەڕادەیەکی زۆر کەمی کردووە کە هەندێک جار پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکرێت بەهۆی دروستکردنی ژمارەیەک بەنداوی نوێ، سەرچاوەی ئاوەکانی گرتووەتەوە کە ئاوی هاوبەشن لەنێوان ئێران و عێراقدا و ئێستا ناگەنە هەرێمی کوردستان.

کۆنسولی ئێران لە ھەولێر، نەسروڵلا رەشنوودی رایگەیاندوە: "بوونی وشکەساڵی ئەمە ھیچ پەیوەندیەکی بە ھیچ وڵاتێکەوە نییە و جیھانییە و شتێکی ئاساییە، ئێرانیش بێ بەش نەبووە لە وشکەساڵی و لەئێستادا لە هەمان کێشەداین، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە وشکەساڵی وڵاتێک پەیوەندی بە وڵاتێکی ترەوە ھەبێت، لەنێوان ھەردوو وڵاتدا کۆمیتەیەک ھەیە سەبارەت بە ئاو و ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن چۆن ئاوە هاوبەشەکان رێکبخرێت بە هاوسەنگی و یەکسانی لەنێوان هەردوولادا".

ئاماژەی بەوەش كردووە: "ئەوەی لە دەزگاکانی راگەیاندن باسی لێوە دەکرێت کە ئێران هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان وانییە و ئێمە بەڕاستی نیگەرانین لە بوونی وشکەساڵی کە لە ھەرێمی کوردستادا ھەیە، راستییەکە ئەوەیە ئێمەش بێ بەش نین لەم وشکەساڵییە بۆیە دەستبەجێ کاربەدەستانی وڵاتمان لەبارەی ئاو کارەباوە راگەیەندراویان بڵاوکردووەتەوە و کاری لەسەر دەکەن تاوەکو تووشی قەیران نەبین".

لەبارەی ھاوکاری ئێران بۆ تێپەراندنی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان وتویەتی: "دەبێت بجەنگین لەگەڵ وشکەساڵیدا و دەست لە دەستی یەک بنێین بۆ ئەوەی تێپەرببێت و ھەردوو وڵاتیش لە پەیوەندیدان لەم بارەیەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ