بە فەرمی ئۆتۆمبێلی (Tesla Model S Plaid) بۆ یەكەمین جار بەردەست خرا بۆ كڕیاران و توانای (1،020) ئەسپی هەیەو لە ماوەی كەمتر لە دوو چركە خێرایی (0 بۆ 60) میل (96.5 كیلۆمەتر) دەبڕێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆماپانیای تێسلا (ئەیلۆن ماسك) ئۆتۆمبێلی خێرای جۆری S PLAID ی كارەبایی نمایشكرد، كە خێراترین ئۆتۆمبێلە تا ئێستا ئەو كۆمپانیایە دروستی كردبێ.
لە ئێستادا كۆمپانیای تێسلا ئۆتۆمبێلی كارەبایی جۆری S و X و 3 و Y دروست دەكات، ئەڵبەت جۆری Y و 3 بەناوبانگترین و پرفرۆشترین جۆری ئۆتۆمبێلی كارەبایین لە جیهاندا، ماسك ووتی: ئۆتۆمبێلی S لە هەر بارگاویكردنەوەیەكدا (400) میل دەهاژورێت، خێراییەكەی دەگاتە (200) میل لە كاتژمێرێكدا.
لە كۆتایی قسەكانیشیدا ووتی : ئەوە پێی دەڵێن ئەندازیاری لە سنووری فیزیادا.