سعودیه سەدان ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدسی ئەڵمانی لە بازارەکاندا دهكێشێتهوه، لهمبارهیهوه وەزارەتی بازرگانی ئهم وڵاته روونكردنهوه دهدات و هۆكاری كشانهوهی ئۆتۆمبێلهكان ئاشكرا دهكات.
دوێنێ یهكشهممه 20/6/2021، وەزارەتی بازرگانی سعودیە بڵاویکردهوه، بەهۆی بوونی کێشە لە بۆری ساردکەرەوەی تەنکی بەنزینەکەیاندا، کە لە کاتی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێتە هۆی دزەکردنی بەنزین و ئەگەری گڕگرتن زیاد دەکات، 2 هەزار و 226 ئۆتۆمبێلی مارسیدسی جۆری E-Class 2005 - 2021 و CLS- Class یان لە بازاڕەکاندا کێشاوەتەوە.
وەزارەتی بازرگانی سعودیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی نهبوونی هیچ پاڵپشتی بەستنەوەی کورسی منداڵان لە شوێنی دانیشتنی دواوە، كه مەترسی دروست دەکات لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆدا، 10 ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدسی مۆدێل CLA200 2021 و A200 لە بازاڕدا کێشاوەتەوە.
ههروهها وەزارەتەکە ئاشكرایكردووه، بەهۆی بوونی کێشە لەسەرەتای کارپێکردنی و لەوانەیە شۆرتی کارەبایی دروست بکات و ببێتە هۆی گڕکردنی ئۆتۆمبێلەکە، 6 ئۆتۆمبێلی مارسیدسی مۆدێلی GLC 63S 2018 - 2019 له بازاڕهكان كشاندۆتهوه.