باسو خواسی دەستور
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باسو خواسی دەستور

ماوەی زیاتر لە مانگێکە قسەو باسێکی زۆر لەسەر دەستور ھەیە ھەر لایەنێک بەبڕوای من راوبۆچونی جیاوازی ھەیەلەسەر نوسینەوەی دەستورێکی تایبەت بۆ ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ماوەی ٣٠ ساڵە ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوە ھەروەھا زیاتر لە ١٥ ساڵە عێراق دەوڵەتێکی فیدڕاڵیە ، تاوەکو ئێستا ھەرێمی کوردستان دەستورێکی باش و تایبەتی نییە کە ئەوەش ھۆکارە بۆ ئەوەی زۆر ھەل ھەبێت لەدەستی بدەین ".
دەستور کە باڵاترین و بنچینەترین یاسایە ھۆکارێکە بۆ بەھێز بوونی ھەرێمی کوردستان بۆیە من دەڵێم پێویستە دەستورێکی تایبەت بەخۆمان ھەبێت و ھەرچی زۆر دەستور بنوسرێتەوە".
بەبڕوای من ھۆکاری ئەوەی کە تاوەکو ئێستا ئەو دەستورەمان نییە ئەویش ئەوەیە کە لایەنەکان بە سەرەکی ترین ھۆکار دادەنێم کە نەیانتوانیوە یەکگرتووبن تاوەکو دەستورێکی تایبەتمان ھەبێت ھەروەھا عێراقیش بەشی خۆی ھۆکاربووە کە تاوەکو ئێستا ھەرێمی کوردستان دەستووری تایبەت بەخۆی نەبێت، عێراق ڕۆڵی نەرێنی بینیوە، دەستور بۆ ھیچ لایەنێکی سیاسی نییە بەڵکو بۆ ھەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگایەیە ، دەبێت بەشێوەیەک بنوسرێتەوە کە بە پلەی یەکەم ھاوڵاتی لێ سوودمەند بن ، ھەروەوھا دەبێت دەستور کۆکەرەوەی ھەموو بۆچونەکان بێت و مافی پێکھاتە و ئاینەکانی ھەرێمی کوردستان دیاری بکات ، پاشان گرنگی بدات بە ناوچە جێناکۆکەکان ئەوانیش لەم دۆخەی ئێستا رزگاریان بکات ".
بەبڕوای من دەبێت گەلی کورد بە سەرجەم حیزب و لایەنەکان و سەرجەم پێکھاتەو ئاینەکان یەکگرتووبن تاوەکو دەستورێکی یەکگرتوومان ھەبێت، نەک ھەر لایەنێک لەبەرژەوەندی خۆی دایتاشێت ، دەبێت لەم دەستورە نوێیەدا سەرجەم دەستەڵاتەکان دیاری بکرێت ھەر لە سەرۆکی ھەرێم تاوەکو دەگاتە فەرمانبەرێک لەناو فەرمانگەیەکی حکومی".
دەبێت لەدەستوردا گرنگی بە سوپا یاخود ھێزی چەکدار بدرێت بە شێوەیەک سوپایەکی نیشتیمانی توکمە دروست بکرێت تاوەکو بەرگری لە ھەرێم و دەستورەکەمان بکات کە ئەوەش دەبێت لایەنەکان تەواو لەسەری کۆکبن ".
زۆر باس لە دەستوری ووڵاَتان دەکرێت، دەبێت ئەم جارە ھەرێمی کوردستان چاو لە دەستوری ووڵاتان بکات تاوەکو سوودی لێ وەرگرێت چونکە ھیچ نەبێت دەستوری ووڵاتان تایبەتمەندی خۆی ھەیە دەتوانێت بۆ ھەرێمی کوردستانیش ھیچ نەبێت ھاوشێوەی ئەو دەستورە بنوسرێتەوە و لایەنەکانیش دوبارە پابەند بن پێوەی ".
لەگەڵ ئەوەی باسی دەستور دەکرێت خێرا باسی سەرچاوەی دەستور دەکرێت ، لە ئێستادا بەشێک لە پەیڕەوانی ئاینەکانی تر دەڵێن نابێت ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکرێتە سەرچاوەی نوسینەوەی دەستور، بەڵام من دەڵێم ئیسلام بکرێتە سەرچاوە چونکە بەس ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەتوانێت مافی ھەموو پێکھاتەو ئاینەکانی تر بپارێزرێت کە ئەمەش سوودی زۆری دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا ئایینی ئیسلام زۆرینەی کۆمەڵگای کوردی پێکدەھێنێت، بەڵام دەبێت بەھەموو شێوەیەک ڕەچاوی ئاینەکان و پێکھاتەکانی تر بگیرێت و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت، بەبڕوای منیش لایەنە ئیسلامیەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێت ئاینی پیرۆزی ئیسلام سەرچاوەی نوسینەوەی دەستوربێت".
چۆن ئەم دەستورە سەرکەوتو دەبێت بە بڕوای من دەبێت دەستورەکە ناسنامەی گەلی کورد بێت واتە ھەڵقوڵاوی ئەم گەلە بێت، بنەما و ئەرک و مافەکان دیاری بکات، تەنانەت ئەرک و مافی ئۆپۆسیۆنیش دیاری بکات، ھەروەھا ئەرک و مافی کەمینەو پێکھاتەو ئاینەکانیش دیاری بکات ، دەبێت ھۆکارێک بێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت، گەر بەم شێوەیە دەستوری ھەرێم بنوسرێتەوە ئەوا ھەرێمی کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە".
لە کۆتایدا ھیوا دەخوازم کە نوسینەوەی دەستور دەرگایەک بێت بۆ ھەرێمی کوردستان کە سەرجەم ئەو قەیران و نەھامەتیانەی کە بەسەر ئەم ھەرێمە خێر لەخۆ نەدیوە ھاتووە نەمێنێت و تێپەرێت".

هه‌واڵی گرنگ